سوودە تەندروستیەکانی بیبەری ڕەش

پۆڵەتیک پرێس

بیبەری ڕەش یەکێکە لە بەهاراتە بەناوبانگەکان لەجیهاندا، لەبەشێکی زۆری خواردنەکانی ڕۆژانەدا بەکاردەهێنرێت، کالۆری زۆر کەم تێدایە و سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە.

أضرار الفلفل الأسود على الكبد - ويب طب

سوودە تەندروستیەکانی بیبەری ڕەش:

-بیبەری ڕەش تایبەتمەندی دژەئۆکسان و هەوکردنی هەیە، یارمەتی جەستە دەدات ئەو ماددەسوودبەخشەکانە وەربگرێت کە پێویستی پێیەتی.

-یارمەتی دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خوێن دەدات ئەمەش مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ کەمدەکاتەوە، هەروەها ڕێگری هەندێک جۆر لە شێرپەنجە دەکات.

-ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانی تێدایە بەرگری لەش بەهێزدەکات و ڕێگری لە تێکچوونی خانەکان دەکات.

لەگەڵ ئەوەی بیبەری ڕەش سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، بەڵام ئەو کەسانەی هەستیاریان بە تونی یان ترشەڵۆکی گەدەیان هەیە، پێویستە بەکارینەهێنن یان بەڕێژەیەکی کەم بەکاریبهێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا