پۆڵەتیک پرێس
دۆشاوی ترێ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا و دژەئۆکسانەکان، سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە دەتوانرێت بەڕێژە و شێوەیەکی گونجاو بۆ سیستمی خۆراکی ڕۆژانە زیادبکرێت.
سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی دۆشاوی ترێ:
-سەرچاوەیەکی سەرەکی کانزای کالیسیۆمە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی ددان و ئێسکەکەن هەیە و ڕێگری لە شاشبوونی ئێسکەکان هەیە.
-جوڵەی ڕیخۆڵەکان باشتر دەکات و چارەسەری قەبزی دەکات.
-ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن دەدات.
-وەک چارەسەرێک بۆ کەمخوێنی بەکاردەهێنرێت، چونکە ڕێژەیەکی زۆر ئاسنی تێدایە.
-یارمەتی ڕێکخستنی ڕێژەی شەکری خوێن دەدات.
-دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان ڕۆڵێکی گرنگی لە کۆنتڕۆڵکردنی کێش و دابەزاندنی کێشدا هەیە.
-ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە کە سوودیان بۆ تەندروستی پێست و قژ هەیە.
-تایبەتمەندی دژەئۆکسان و هەوکردنی هەیە ڕێگری لە ڤایرۆس و میکرۆبەکان دەکات.