ئایا خواردن دیاری کردن پێویستە بۆ کێش دابەزاندن؟

پۆڵەتیک پرێس

پزیشکی پسپۆڕ ئانتۆنینا ستارۆدبۆڤا، کە شارەزاییەکی زۆری لە بواری خۆراک دا هەیە، ئاشکرای دەکات ئەو خواردنانەی ناهاوسەنگن، وەڵامدانەوەی سیستمی بەرگری و پاراستنی لەش کەم دەکەنەوە.

ئەو پزیشکە بە ئاژانسێکی ڕوسی ڕاگەیاند، ئامۆژگاری دەدەم بەو کەسانەی دەیانەوێت کێشی لە شیان دابەزێنن، هیچ پێویست ناکات جۆری خواردن دیارری بکەن و دوای خواردنە سەردەمیەکان بکەون، چونکە زیانی بۆ جەستە هەیە و ڕەنگە ئەو خواردنانەی ناهاوسەنگیان تێدایە ببنە هۆی، دابەزاندنی ئەو کردارانەی سیستمی بەرگری و پاراستنی لەش دەیکەن بەرامبەر نەخۆشیەکان.

پزیشکە شارەزاکە دەشڵێت، سیستمی خواردنی تەندروست و چالاکی جەستە بە هاوبەشی، یارمەتی ڕاگرتنی کێشی جەستە دەدەن لە بارودۆخێکی ئاساییدا دەیهێڵنەوە، وردە وردە کێشیان کەم دەکات، هەروەها دەڵێت دابەزاندنی کێش هەنگاو بە هەنگاو باشترە و ئەگەر نا ڕەنگە جەستەت بە قەڵەوی تەندروستت بێت لە پەیڕەو کردنی هەندێک سیستمی خۆراکی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا