پۆڵەتیک پرێس
بەرزی پەستانی خوێن بەیەکێک لە مەترسیدارترین نەخۆشییەکان دادەنرێت، کە ژمارەیەکی زۆر خەڵک بەدەستیەوە دەناڵێنن، بە بکوژی بێدەنگ ناودەبرێت، چونکە لە سەرەتادا هیچ نیشانەیەکی نییە، بەڵام لەوانەیە هۆکاربێت بۆ کێشە مەترسیدارەکان وەک جەڵتەی مێشک و نەخۆشییەکانی دڵ.
پزیشک ڕەشا موستەقا حەسەن باس لە پێنج خواردنەوەی سروشتی دەکات، کە یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن بەڕێگایەکی سروشتی دەدەن، ئەوانیش:
-شەربەتی سروشتی چەوەندەر
بەیەکێک لە باشترین خواردنەوەکان بۆ دابەزینی پەستانی خوێن دادەنرێت، چونکە ڕێژەیەکی زۆر نیتراتی تێدایە.
-شەربەتی سروشتی تەماتە
توێژینەوەکان دەریانخستووە ڕۆژانە خواردنەوەی کوپێک شەربەتی سروشتی تەماتە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دڵ، دابەزینی پەستانی خوێن و کۆلیستڕۆڵی خراپ هەیە.
-خوادنەوەر دارچینی
بەیەکێک لە باشترین خواردنەوەکان بۆ دابەزینی پەستانی خوێن دادەنرێت.
-خواردنەوەی زەنجەبیل
زەنجەبیل کۆنتڕۆڵی ڕێژەی پەستانی خوێن لەجەستەدا دەکات و یارمەتی چالاکبوونی سوڕی خوێن دەدات، پۆتاسیۆمی تێدایە یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن و کۆلیستڕۆڵی خراپ دەدات.
-شەربەتی سروشتی هەنار
دژەئۆکسانەکانی تێدایە، سوودێکی زۆری بۆ دابەزینی پەستانی خوێن و کۆلیستڕۆڵی خراپ هەیە، بەوشێوەیە مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.