دەنگۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێکی مەترسیدار ڕەت کرایەوە

ئەم بابەتە 55 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

پرۆفیسۆر ئەسکەندەر گریگۆف، تایبەت بە نەخۆشیەکانی میزو میزەڕۆ، ئەو هەواڵانەی بە درۆ خستەوە کە ڤایرۆسێکی مەترسیداری تایبەت بە سێکس کردن لە ڕوسیا بڵاو بووبێتەوەو چارەسەری نەبێت.

هەروەها پزیشکەکە بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاماژەی بەوەدا، هیچ بەڵگەیەکی پزیشکی و زانستی نیە کە ئەو ڤایرۆسە لە ڕوسیا بڵاو بوو بێتەوە.

گریکۆف لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژەی بەوەدا، لە هەندێک حاڵەت دا کاتێک کۆ ئەندامی زاوزێ توشی بەکتریای مایکۆپلاسما جێنیتالیۆم دەبێت پێوسی دەکات دژە بەکتریا بەکار بهێنرێت، چونکە دەرمانەکانی لا جوسامیسین وەلا دۆکسیسیلین و ئایزسرۆمیسین چارەسەرەی ناکات و ئەو بەکتریایە دەبێتە هۆی هەوکردنی پرۆستات، بە شێوەیەکی سەخت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک