پۆڵەتیک پرێس
خوێ یان سۆدیۆم یان کلۆراید، کانزایەکی کریستاڵیە لە دوو توخمی سەرەکی پێکهاتووە کە ٪٤٠ی سوۆدیۆم و ئەویتری کلۆرایدە، بێگومان خوێ لە کانەکانی خوێ وە وەردەگیرێت، یاخو هەڵمی ئاوی دەریاکان، یاخود ئاوی دەوڵەمەند بە خوێکان، خوێ بۆ خۆشکردنی تامی خۆراک و هەندێک کاریتر بەکار دەهێنرێت.
خوێ چەند سودێکی هەیە بۆ لەش کە بریتین لە
١-پاراستنی ژیانی ئینسان، بەهۆی بوونی کلۆر و سۆدیۆم کە گرنگیەکی زۆریان بۆ لەش هەیە بۆ پاکردنەوەی جەستە.
٢-پاراستنی هاوسەنگی شلەی لەش ، خوێ یەکێکە لەو کانزایانەی هاوسنەگی لە نێوان شلەکانی لەش دا ڕادەگرێت، ماسولکەکانی لەش دەپارێزێت و تەندروستی دڵ و جگەر و گورچیلە ڕێکدەخات بەڵام بەشێوەی بەکارهێنانی دروست، هەروەها ڕێکخستنی شلەکانی ناو خوێن کەم کردنەوەی پەستانی خوێن
٣- هەروەها کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ئەرکەکانی دەمار و مێشک هەیە.
٤-توانایەکی زۆری هەیە بۆ نوێ کردنەوەی خانە مردووەکانی پێست.
بەکارهێنانی ڕێژەیەکی زیاد لە خوێ دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە تەندروستی و پێچەوانەی هەموو سودەکانی دەبێت هەربۆیە پێویستە لە بڕی دیاریکراو زیاتر بەکار نەهێنرێت.