پۆڵەتیک پرێس
شوتی یەکێکە لە میوە هاوینەکان سوودێکی زۆری بۆ لەش و پێست هەیە، ڕێژەیەکی زۆر ئاوی تێدایە یارمەتی شێدرکردنەوەی لەش دەدات، پێکهاتەی شوتی ٩٠٪ی ئاوە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان، لەگەڵ ئەوانەشدا سوودێکی زۆری بۆ پێست هەیە و ڕێگری لە پیربوون دەکات.
سوودەکانی شەربەتی شوتی:
-شەربەتی شوتی مادەی کۆلینی تێدایە یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکانی پێست و لەش دەدات.
-ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین ئەی تێدایە ڕیگری لە وشکبوونەوە دەکات و یارمەتی شێدارکردنەوەی پێست دەدات.
-دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، یارمەتی بەرهەم هێنانی کۆلاجین دەدات، ئەمەش سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی پێست هەیە.
-ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانی تێدایە نیشانەکانی پیربوون کەم دەکاتەوە و ڕێگری لە پیربوون دەکات.
-یارمەتی تەندروستی پێست دەدات و لە تیشکی خۆر و دروست بوونی زیپکە و هەروکردنەکان دەیپارێزێت.
-شەربەتی شوتی یارمەتی تەندروستی قژ دەدات و ڕێگری لە هەڵوەرینی دەکات.