پۆڵەتیک پرێس
زۆرکەس بڕوای وایە کە منداڵ توشی نەخۆشی دروونی نابێت، ئەمەش یەکێکە لە زانیاریە نا دروست و نا زانستیەکان.
زۆرێک لە منداڵان بە هۆی توشبوونیان بە نەخۆشی دەروونی ئازار دەچێژن، چەندین نیشانە و ئاماژەش هەیە لە ڕێگەیەوە دایک و باوکان دەتوانن هەست بەوە بکەن منداڵەکەیان توشی نەخۆشی دەروونی بووە یاخود نا.
وەزارەتی تەندروستی میسر چەند نیشانەو ئاماژەیەکی بڵاو کردۆتەوە بە هۆیەوە دەزانیت منداڵەکەت توشی نەخۆشی دەروونی بووە بریتیە لە
یەکێک لە نیشانەکان بریتیە لە خەمباری منداڵەکەت زۆربەی کات خەمبارە هەست بە دڵ خۆشی ناکات، هەروەها توڕەیەوە گۆشەگیرە.
یەکێکیتر لە نیشانەکان کە لە جەستەدا دەرئەکەوێت بریتیە لە، سەر ئێشە و ئازاری جەستە زۆربەی کات.
هەروەها ئاماژە بە چەند نیشانەیەکیتر دەدەن، بۆ ئەوەی هەست بکەی منداڵەکەت بە دەست نەخۆشی دەروونیەوە دەناڵێنێت وەک، میزکردن بە خۆیدا لە ناو جێگاکەی لە کاتێکدا دەچێتە توالێت بەڵام نایەوێت بیکات بە تەنها لەوێ و دەگەڕێتەوە.
جگە لە هەموو ئەمانە منداڵەکە، گۆشەگیر دەبێت، خۆی لە خەڵک و بارودۆخەکان بە دوور دەگرێت، لە کاتێکدا پێشتر وانەبووە، هەروەها دووچاری ناڕێکی خەو و خورادن دەبێت، بە شێوەیەکی نا ئاسایی زۆر دەترسێت.