ڕێگاکانی چارەسەرکردنی کەمی بایۆتین

پۆڵەتیک پرێس

بایۆتین یەکێکە لە جۆرەکانی ڤایتامین بی، بە ڤایتامین بی ٧ ناسراوە، کەمی بایۆتین کاریگەری هەیە لەسەر جەستە هەیە بە شێوەیەکی گشتی، هەروەها قژ بەتایبەتی بایۆتین دەبێتە هۆی بەهێز کردنی قژت چۆن چارەسەری کەمی بایۆتین دەکەیت.

بایۆتین کاربۆهیدرات دەگۆڕێت بۆ گلۆکۆز، بە ترشە ئەمینیەکان و چەوریەکان پرۆتین دروست دەکات

ڕێگاکانی چارسەر کردنی کەمی بایۆتین

ئەگەر هەستت بەوە کرد بایۆتینی کەمە، پێویستە ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەیت، بۆ وەرگرتنی ڕێنمایی پێویست بۆ چارەسەر کردن

١-چەندین ڕێگا هەیە بۆ زیاد کردنی بایۆتین لە جەستەدا بەبێ بەکارهێنانی دەرمانی پزیشکی، هەروەها هەندێک دەرمانیش چارەسەری کەمی دەکەن

٢-ڕێکخستنی سیستمی خواردن یەکێکە لەو ڕێگایانەی کە دەتوانیت بە شێوەیەکی سروشتی بایۆتنی لێوەی دەست کەوێ.

سەرچاوە سروشتیەکانی بایۆتین

١-هێلکە، یەکێکە لەو خواردنانەی لە هەر دانەیەکدا ١٠میکرۆگرام بایۆتین هەیە.

٢-شیر، لە هەر کوپێک شیری کەم چەوریدا ٠.٣ میکرۆگرام بایۆتین هەیە

٣-مۆز، لە هەر مۆزێکی ٢٠٠ گرامیدا، ٠.٤ میکرۆ گرام بایۆتین هەیە

٤-سەلەمۆن، لە ٢٠٠ گرام ماسی سەلەمۆن دا ١٠میکرۆگرام بایۆتین هەیە

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا