تورکیا: 50 کەسمان بە تۆمەتی تەقینەوەکەی شەقامی ئیستیقلال دەستگیرکردووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دادی تورکیا ڕایگەیاند، تا ئێستا 50 کەس بە تۆمەتی بەشداریکردن لە ئەنجامدانی تەقینەوەکەی شەقامی ئیستیقلال لە ئیستانبوڵ دەستگیرکراون.

ئەمڕۆ سێشەممە وەزیری دادی تورکیا جەختی لەوەکردەوە، “ئیدانەی هەموو جۆرە تیرۆرێک دەدەین بەبێ گوێدانە ئەوەی کێ لایەنی ئەنجامدەرە”.

جەختی لەوەشکردەوە، تورکیا بە ئیرادەوە بەرەنگاری “تیرۆر” دەبێتەوە و ژمارەی ئەو کەسانەی تۆمەتبارن بە هێرشەکەی شەقامی ئیستیقلال و دەستگیرکراون گەیشتووەتە 50 کەس.

ڕۆژی یەکشەممە 13ی تشرینی دووەمی 2022 لە شەقامی ئیستیقلال لە ناوچەی تەقسیم لە ئیستانبوڵی پایتەختی تورکیا تەقینەوەیەک ڕوویدا بەهۆیەوە شەش کەس گیانیان لەدەستدا و زیاد لە 80 کەسی دیکەش بریندار بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا