كەمال موسلیم: دەمانەوێت خۆراك بۆ وڵاتانی تر بنێرین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی هەرێم كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە بارەی دۆخی بازاڕ و نرخی پێداویستییەكانی خۆراكییەوە ئەنجامدا.
كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی هەرێم رایگەیاند: پێویستە خۆراك لە شوێنی گونجاودا كۆگا بكەین بۆ ئەوەی خراپ نەبێت و لە دەرەوە هاوردەی نەكەین.

ئاماژەی بەوەشداوە، هەرێم دەبێتە ناوەندنی بازرگانی گرنگ و دەیانەوێت خۆراك بۆ وڵاتانیش بنێرن.

لە بارەی هۆكارەكانی بەرزبونەوەی نرخی خۆراك لە هەرێمدا وەزیری بازرگانی رایگەیاند: چەند هۆكارێك هەیە لە دەرەوەی ئیرادەی حكومەتی هەرێمن كە دیارترینیان بە گشتی بەرزبونەوەی نرخی خۆراكە لە جیهاندا.

باسی لەوەشكرد، تاكە هۆكارێك هەیە كە حكومەتی هەرێم لە بەرزبونەوەی نرخی خۆراك لێی بەرپرسە، ئەوەشیان پەیوەندی بە حكومەتی ناوەندییەوە هەیە كە نرخی دۆلاری بەرزكردوەتەوە و بەمەش گۆڕانكاری بەسەر نرخی خۆراكدا هات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا