نرخی نەوت دابەزینی تۆماركرد

پۆڵەتیك پرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان دابەزینی تۆماركرد، ئەوەش بەكاریگەری كەمبوونەوەی خواستی وڵاتانی ئەوروپی لەسەر بەرهەمی نەوتی.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژی دوو شەممە نرخی نەوتی خاوی برێنتی جیهانی 27 سەنت بەرێژەی 0.43 لەسەدا دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 64.25 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 28 سەنت بەرێژەی 44٪ دابەیزەو هەر بەرمیلێكی بە 61.15 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

لەوڵاتانی ئەوروپی بەگشتی بەهۆی زۆربوونی ژمارەی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا خواست لەسەر بەرهەمی نەوتی كەمبووەتەوەو ئەوەش كاریگەری گەورەی لەسەر بازاڕەكانی جیهان داناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا