پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی لە هەولێر کۆببنەوە.
لەوبارەیەوە زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، “رۆژی چوارشەممە کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ بەشی هەڵبژاردنی پارتی و دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی کۆدەبنەوە.”
ئەوەشی خستەڕوو، ئامانج لە کۆبوونەوەکە درێژەدانە بە کۆبوونەوەکانی ڕابردووی نێوان یەکێتی و پارتی، لەبارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆن گفتوگۆدەکەن.
جێی ئاماژەیە 8ی ئاداری ڕابردوو بۆ جاری دووەم دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی و بەشی هەڵبژاردنی پارتی لەسەر پرسی هەڵبژاردن کۆبوونەوە.