سامانە سرووشتییەکان: کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان سامانی خەڵکی هەرێمی کوردستانن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دەڵێت، “کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان سامانی خەڵکی هەرێمی کوردستانن و هیچ هێرشێک بۆسەریان قبوڵکراو نییە”.

دوای ئەوەی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 25ی 7ی 2022 هێرشکرایەسەر کێڵگەی کۆرمۆر، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ڕایدەگەیەنێت، “هێرشەکە هیچ زیانی گیانی نەبووە و کاریگەریشی لەسەر پڕۆسەی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی نەبووە”.

ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بە توندی ئەم هێرشانەی سەرکۆنە کرد و وتی، “چەندین جارە ژێرخانی مەدەنیی هەرێمی کوردستان دەکرێتە ئامانجی هێرشی مووشەکیی گرووپە چەکدارە لە یاسا دەرچووەکان”.

“جەختی لەوەش کردەوە، “کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان سامانی خەڵکی هەرێمی کوردستانن، هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر دامەزراو و ژێرخانە ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان، بەئامانجگرتنی ڕاستەوخۆی خەڵکی کوردستانە و بە هیچ شێوەیەک قابیلی قبووڵ نییە و بەرپرسیارێتیی ئەم هێرشانەش لە ئەستۆی ئەو لایەنانەیە کە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان سامانی گەلی کوردستان دەکرێتە ئامانج”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا