بەرگری شارستانی گەرمیان: لەم کاتانەدا مەچنە دەرەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرگری شارستانی گەرمیان هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان لەبارەی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و دەڵێت، “لە کاتژمێر 11:00ی نیوەڕۆ تا 4:00ی ئێوارە لە ماڵ بمێننەوە و مەچنە دەرەوە”.

ڕۆژی هەینی 3ی 6ی 2022 بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی گەرمیان ڕایگەیاند، “بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی هەرێم، لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی گەرمای بەهێز ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات، بۆ خۆپارستن لە مەترسیەکانی پێویستە رێنماییەکانی بەرگری شارستانی جێبەجێبکرێت”.

دەشڵێت، “لە کاتژمێر 11:00ی نیوەڕۆ تا 4:00ی ئێوارە لە ماڵ بمێننەوە و مەچنە دەرەوە،  بۆ کاری زۆر پێوسیت نەبێت گەشتی دەرەوەی شار مەکەن”.

بەرگری شارستانی گەرمیان هۆشداریش دەدات لەبارەی جێنەهێشتنی ئەو کەرەستانەی کە مەترسی گڕگرتنیان هەیە لەناو ئۆتۆمبێلەکانیان وەک (پیکنیک، چەرخ، هەمو جۆرەکانی بۆن خۆشکەر، کێبڵ و شاحینەی مۆبایل، پاوەربانک”.

جەختی لەوەشکردەوە، “داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین بەمەبەستی خۆفێنک کردنەوە ڕوو نەکەنە روباری سیروان، چونکە لەڕووی تەندروستی و رێنماییەکانی بەرگری شارستانی گونجاو نیە بۆ مەلەکردن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا