وەزیری دەرەوەی عێراق لەبارەی بەندەری ئوم قەسر هاتە دەنگ

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەندەری ئوم قەسر، دەکەوێتە سەر سنووری نێوان عێراق-کوەیت، زۆرترین مشتومڕی بەدوای خۆیدا هێنا؛ دەنگۆی لکاندنی مەرزەکە بە خاکی کوەیتەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە کاردانەوەی ناوخۆیی عێراقی لێ کەوتەوە.

لە چەند رۆژی رابردوودا، دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە، کە کوەیت بەندەری ئوم قەسری سەر بە پارێزگای بەسڕە بە خاکی خۆی لەقەڵەم داوە، چوارشەممەش وەزیری دەرەوەی عێراق، هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە و جەختی لە یەکپارچەیی و سەروەری خاکی عێراق کردەوە.

لەم بارەیەوە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد ئەلسەحاف ئاماژەی بەوەدا؛ کە سنووری نێوان هەردوو وڵات لەژێر یاسا نێودەوڵەتییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 1993 دا جیاکراوەتەوە، وتیشی “حکومەتی فیدڕاڵی بە هەموو شێوەیەک ئامادەیە بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە و راپەراندی بەرپرسیاریەتییە نێودەوڵەتیەکانی”.

راگەیەندراوەکەی وەزیری دەرەوە پاش ئەوە هات، کە دەنگۆی ‘فرۆشتنی بەشێک لە خاکی’ عێراق بە کوەیت، لەناو شەقامی عێراقی و شاری ئوم قەسەر بڵاوبوویەوە.

 

رۆژی یەکشەممەی رابردوو، هەردوو وڵات جەختیان لە هەماهەنگی و کاردکردنی پێکەوەیی کردەوە لە چارەسەرکردنی ‘ریشەیی’ کێشەی سنوور و ئاوی بەندەری ئوم قەسر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا