پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری دیداری یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند، “تا ئێستا دیداری یەکێتی بەشێوەیەکی باش بەڕێوەدەچێت و زیاتر لە 3500 کادر و ئەندام و سەرکردە و دڵسۆزی یەکێتی لە دوێنێوە بەشدار بوون”.
قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری دیداری یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە دووەم ڕۆژی دیدارەکەدا ئاماژەی بەوەکرد، “ئه‌م دیداره بۆ ئه‌وه نیه ته‌نها موعانات پێشكه‌ش بكه‌ین، هه‌مومان ئه‌توانین ره‌خنه بگرین و بڵێین ئه‌مه خراپه و بچینه‌وه ماڵه‌وه، ده‌بێت بڵێین ئه‌مه خراپه به‌ڵام به‌مجۆره چاك ده‌كرێت، ئه‌وه‌ی ئێستا لیژنه‌كان ده‌یكه‌ن نه‌ك ته‌نها ده‌ستنیشانكردنی كه‌موكوڕییه‌كانه، به‌ڵكو خستنه‌ڕوی چاره‌سه‌ریشه”.
وتیشی، “دیداری یه‌كێتی، سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و بڕیاربه‌ده‌ستانی له جه‌ماوه‌ر و خه‌ڵك نزیكتر ده‌كاته‌وه، ئه‌و خه‌ڵكه‌شی كه به‌شداریان كردوه له فه‌زاوه نه‌هاتون به‌ڵكو هه‌ریه‌كه‌یان نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌ن”.
دیداری یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕۆژی شەممە 28ی ئایاری 2022، کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی یانەی پێشمەرگە دەستیپێکرد و دیدارەکە ماوەی چوار ڕۆژ دەخایەنێت.