ڤاکسینەکەی چین بۆ کۆتایی ساڵ ئامادەیە

پۆڵەتیک پرێس

لەسەروبەندی ئەو رکابەرییە گەورەیەی لەسەر دروستکردنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لە جیهاندا هەیە، کۆمپانیایەکی چینی کاتی بەرهەمهێنانەکەی ئاشکراکردووە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەری سکای نیوزی عەرەبی، کۆمپانیایەک کە خاوەندارێتیەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دەوڵەتی چینی، بەرهەمهێنانی ئەو ڤاکسینەی ئاشکراکردووەو رایگەیاندووە کە بۆ کۆتایی ئەمساڵ ڤاکسینەکەی ئامادە دەبێت بۆ بەکارهێنان.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەکردووە کە لیۆ جینگ-ی سەرۆکی کۆمپانیای چینی نیشتمانی بۆ دروستکردنی دەرمان، رایگەیاندووە کە ئەو ڤاکسینە نرخەکەی هەزار یونی چینیە کە دەکاتە 140 دۆلاری ئەمریکی کە بە دوو جار کەسەکە دەتوانێت بەکاریبهێنێت و ماوەکەشی 28 رۆژ جارێک دەبێت.

لەلایەکی دیکەوە لیۆ رایگەیاندووە کە کۆمپانیای (سینۆ فارم) ڤاکسینەکەیان لەژێر ئەزمووندایەو کۆمپانیاکەیان دەتوانێت ساڵانە 220 ملیۆن دانەی لێ بەرهەمبهێنێت.

ئەم هەواڵەی چین دوای ئەوەی دێت کە لە چەند رۆژی رابردوودا ڤلادیمێر پۆتنی سەرۆکی روسیا دۆزینەوەی ڤاکسینی دژی کۆڤید 19یان ئاشكراکرد و وابڕیارە لە هەفتەیەکی دیکەدا لەسەر مرۆڤ تاقیبکرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا