کاریگەری ڕیشاڵەکان لەسەر تەندروستی جەستە

پۆڵەتیک پرێس

ڕۆژانە خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان زۆر پێویستن، چونکە ڕیشاڵەکان سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە، بەپێی ماڵپەڕی”healthsite”چەندین سەرچاوەی سەرەکی ڕیشاڵ هەن وەک شۆفان، پاقلەمەنیەکان، گێزەر، گەنمەشامی، تەماتە، خەیار، پڕتەقاڵ، لیمۆ و سێو.

ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان یارمەتی دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ دەدەن، بەرگری جەستە دژی نەخۆشییەکان بەهێزەکەن و یارمەتی کەمبوونەوەی هەوکردنەکانی جەستە دەدەن، بەپێی توێژینەوەکان ڕیشاڵەکان کۆنتڕۆڵی کێشی جەستە دەکەن و هەستی تێربوون زیاددەکەن ئەوەش ڕۆڵێکی زۆری لە دابەزاندنی کێشدا هەیە.

كل ما يهمك معرفته عن أنواع الألياف - ويب طب

ڕیشاڵەکان چارەسەرێکی سروشتین بۆ قەبزی، مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە کەمدەکەنەوە و یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژەی شەکر لەخوێندا دەدەن، پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکەن و مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا