پەرلەمانی لۆکسمبۆرگ تاوانەکانی داعش دژ بە ئێزدییەکانی بە جینۆساید ناساند

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، پەرلەمانی لۆکسمبۆرگ تاوانەکانی داعشی دژ بە ئێزدییەکان بە جینۆساید ناساند و بە گەرمی پێشوازی لەم بڕیارە دەکەم.

ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکرد، پەرلەمانی لۆکسمبۆرگ تاوانەکانی داعش لە ساڵی 2014 دژ بە ئێزدییەکانی بە جینۆساید ناساند و وتی، “هەوڵەکانمان زیاتر دەخەینەگەڕ بۆ بەیەکترشادکردنەوەی کوردانی ئێزدی بە کۆمەڵگەی خۆیان”.

ئەوەشی خستەڕوو، “هەموو هەوڵێک دەدەین تاوانباران ڕادەستی یاسا بکەین و پشتیوانی خێزانە ئاوارەکان بین و بەردەوامبین لە داواکاری ئاساییکردنەوەی دۆخی شەنگال”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا