بە ڤیدیۆ؛ لافاو ئاستەنگی هاتووچۆی لە بەشێک لە شەقامەکانی هەولێر درووستکردووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی شەپۆلێکی بەخوڕی بارانبارین لە رێگای سەرەکی هەولێر-پیرمام ئاستەنگی هاتووچۆ درووستبووە.

پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس ئاماژەی بەوەشدا، رێگای هەولێر- پیرمام بەهۆی کۆبوونەوەی ئاو و بارانبارینێکی زۆر، رێژەیەکی زۆر ئاو لەسەر شەقامەکە کۆبووەتەوە و ئاستەنگی هاتووچۆ درووستبووە.

هاوکات، هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند کە بۆ کاری پێویست نەبێت سەردانی رێگای هەولێر-پیرمام نەکەن و بە خێرایی لە ئاو نەدەن لە رێگەکە بۆ ئەوەی تووشی هیچ حاڵەتێکی پەککەوتن نەبن و ئاستەنگی زیاتر درووست نەبێت.

دوێنێ چوارشەممە، دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند کە بارستەهەوایەکی سارد و چڕ بەرەو ناوچەکەمان بەڕێوەیە و لەگەڵ گەیشتنی، شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ دەهێنێت و پلەکانی گەرما بە نزیکەی 6-8 پلە دادەبەزن و لەهەندێک ناوچەی شاخاویی هەرێمیش، ئەگەری بەفربارین لەئارادایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا