پۆڵەتیك پرێس:
سوپای عێراق ژمارەیەك ئەندامی پەكەكەی لەسنوری شنگال دەستگیركرد.
ماڵپەڕی شەفەق نیوز بڵاویكردەوە سوپای عێراق لە سنوری شنگال سێ ئەندامی پەكەكەی دەستگیركردووە.
ئەو ئەندامانەی پەكەكە دزەیان كردووە بۆ نێو خاكی سوریا و یەكێكیان داواكراو بووە.
لە ئابی 2014 داعش شنگالی كۆنترۆڵكرد، دواتر لەلایەن پێشمەرگە و گەریلا و سوپای عێراقەوە كۆنترۆڵكرایەوە و شارەكە كەوتە ژێر كۆنترۆڵی سوپای عێراق و گروپە چەكدارەكانی سەر بە پەكەكە.
چەند جارێك گرژی لەنێوان گروپە چەكدارەكانی سەر بە پەكەكە و گروپی چەكداری لەشكری رۆژی سەر بە پارتی دروستبووە.
هاوكات گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان گروپە چەكدارەكانی سەر بەپەكەكە و سوپای عێراقیشدا دروستبووە.
لە دوای كۆنترۆڵكردنەوەی شنگال لە بن دەستی داعش بەهۆی ململانێی گروپە چەكدارەكانی پەكەكە و پارتی و شیعەكان و سوپای عێراقەوە نەتوانراوە شارەكە ئاوەدان بكرێتەوە و خەڵكە ئاوارەكەی نەگەڕاونەتەوە.