پۆڵەتیک پرێس
ڕۆژانە ژمارەیەکەی زۆر خەڵک تووشی ژانەسەری نیوەی دەبن و هەندێکجار دەبێتە هۆی بێزارکردنیان و کەسەکە بەرگەی ناگرێت، لەکاتی ژانەسەری نیوەی هەندێک خواردن و خواردنەوە هەن نابێت بخورێن بەپێی ماڵپەڕی”EWERYDAYHEALTH”.
لەکاتی ژانەسەری نیوەی نابێت ئەم خواردنانە بخورێن:
-شوکولاتە
نیترات و ماددەی فینیل ئەسیل ئەمینی تێدایە دەبێتە هۆی زیادبوونی ژانەسەری نیوەی.
-ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە شەکر
هەموو ئەو خواردنانەی ڕێژەیەکی زۆر شەکریان تێدایە وەک بابەتی شیرینی و کاری هەویر ئازاری سەر زیاددەکەن.
-کافاین
خواردنەوەی ئەو خواردنەوایانەی دەوڵەمەندن بە کافاین وەک چا و قاوە ئازارەکەی زیاتر دەکات.
-چەرەساتەکان
لەگەڵ ئەوەی سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە بەڵام لەکاتی ژانەسەری نیوەی نابێت بخورێن چونکە دەبنە هۆی زیادکردنی.