سێ خواردن لە پایزدا سوودیان لە دابەزاندنی کێشدا هەیە

پۆڵەتیک پرێس

وەرزی پایز یەکێکە لە باشترین وەرزەکان بۆ دابەزاندنی کێش، بەمەرجێک سیستمێکی خۆراکی تەندروستت هەبێت و دەوڵەمەند بێت بە ڤیتامین و ڕیشاڵەکان، چونکە ئەو ماددانە یارمەتی دابەزینی کێش دەدەن.

سێ خواردن لە پایزدا سوودیان لە دابەزاندنی کێشدا هەیە:

-کولەکەی زەرد
زانایان ئاماژەیان بۆئەوەکردووە کولەکەی زەرد یەکێکە لە خواردنە بنەڕەتیەکانی وەرزی پایز، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا و ڕیشاڵەکان، سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ جەستە هەیە و هەستی تێربوون زیاد دەکات ئەمەش وادەکات لەنێوان ژەمەکاندا لە خواردنی خواردنە خێرا و شیرینیەکان دووربکەویتەوە، هەروەها بەرگری لەش بەهێز دەکات، هەوکردنەکان کەم دەکاتەوە و ڕێژەی شەکری خوێن هاوسەنگ دەکات.

فوائد قرع العسل على صحتك.. ينهى على الدهون ويحمى من أمراض العيون - اليوم السابع

-سێو
سێو ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە هەستی تێربوون زیاد دەکات و یارمەتی دابەزینی کێش دەدات، هەروەها ڕێگری توشبوون بە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە، دڵ، دەمارە خوێنەکان، ڕەبۆ و زەهایمەر دەکات.

فوائد التفاح على الريق | البوابة

-کەلەرم
کەلەرم یەکێکە لە سەوزەواتە گرنگەکان سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە، دەوڵەمەندە بە ڕێشاڵەکان کالۆری کەمە ڕۆڵێکی گرنگی لە دابەزاندنی کێشدا هەیە، دژە بەکتریا، ئۆکسان و شێرپەنجەیە.

الكرنب يساعد في السيطرة على السكّري - بوابة أفريقيا الإخبارية

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا