پەیوەندی نێوان بۆن‌و ڤایرۆس

پۆڵەتیك پرێس:
ئانیك لوا گێرەر پسپۆڕی بواری دروستكردنی بۆن لەفەرەنسا دەڵێت: لەگەڵ سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا خواست لەسەر بۆن زیادیكردووە.

لوا گێرەر پێیوایە، پێویستە گرنگ بە پیشەسازی بۆن بدرێت لەبەر ئەوەی خەڵك بۆ خۆپاراستنیان لەڤایرۆس و بەكتریا پێویستیان بە بەكارهێنانی هەیە.

جێریر دەشڵێت بێگومان ڤاكسین باشترین شتە بۆ لەناوبردن و دژایەتیكردنی ڤایرۆس، بەڵام لە هەمان كاتدا بۆنیش ڕۆڵی سەرەكی خۆی هەیە و هەستی زیندوبوون بە مرۆڤ دەبەخشێت‌و ماددەی پاراستنی باشی تێدا بەكاردەهێنرێت، كە مەرج نییە تەنیا بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەمە بڵێین مەبەستمان هەموو جۆرەكانی بەكتریاو ڤایرۆسەكانە.

ئەو پسپۆڕە ئەوەشی ڕوونكردووەتەووە، چەندین سەدە بۆن بۆ چارەسەری نەخۆشی بەكارهاتووە، هەروەها پزیشكانی یۆنانی لەسەدەی پێنجی پێش زایین پێشنیاریان كردووە بۆ بەكارهێنانی بۆن چارەسەری ئەو پەتایەی لەئەسینا بڵاوبووەتەوەو تاكۆتایی سەدەی ١٩ ش پزیشكان بۆ چارەسەری نەخۆشی زۆر بەكاریانهێناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا