زیانەکانی ژەمی خێرا لەسەر ئێسک و ماسولکەی منداڵ

پۆڵەتیک پرێس

زۆر جار لە لێکۆڵینەوەکاندا باس لە زیانەکانی ژەمە خێراکان دەکرێت، بە تایبەت بۆ منداڵ کە لە قۆناغی گەشە کردندان.

لەو لێکۆڵینەوانەدا کە بەم دواییانە بڵاو کراونەتەوە، دەرکەوتووە، کە خواردنی ژەمە خێراکان کاریگەرییەکی زۆری لەسەر گەشەسەندن و تەندروستی ئێسک و ماسولکە هەیە.

تویژینەوەکە کە لەسەر ژمارەیەک ئاژەڵ ئەنجام درابوو، دەرکەوت کە خواردنی ئامادە کراو واتە خواردنی قوتو، کە زۆر پێیان درابوو ببوە هۆی لاواز بوونی ئێسک و ماسولکەکانیان، بە دەست دواکەوتنی گەشەوە دەناڵێنن.

هەروەها پزیشکانی پسپۆڕ ئاماژەیان بەوەدا، کە تەنها لە چەند قۆناغێکدا دەتوانرێت چارەسەری ئەم کێشانە بکرێت، بە هۆی ئەوەی دەرکەوتووە کە چەندین ماددەی خراپ لەو خواردنانەدا هەیە و منداڵ توشی لاوازی ئێسک و ماسولکە دەکات.

هەروەها یەکێکتر لە زیانەکانی ئەو خواردنانە لە سەرتاسەری جیهاندا ئەوەیە، دەبێتە هۆی قەڵەوی و کاریگەری دەروونی دروست دەکات و کێشە بۆ میتابۆلیزمی خۆراک دروست دەکات.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا