تەنها سێ پۆستی وەزاری لە پشکی کورد لە کۆبوونەوەکەی پەرلەمان دەنگی لەسەر دەدرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کاروان یاروەیس ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق تەنها سێ پۆستی وەزاری لە پشکی کورد دەنگی لەسەر دەدرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە کاروان یاروەیس ئاشکرایکرد، پشکی کورد لە کابینەکەی محەمەد شیاع سودانی چوار پۆستە و یەکێتی نیشتمانی کوردستان داوای دوو پۆستی وەزاری دەکات بەهۆکاری ئەوەی پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی دیوانی پەرلەمان و جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراقیش پارتین.

وتیشی، تا ئێستا سێ پۆست یەکلایی کراونەتەوە لەو چوار پۆستەی بۆ کورد دیاریکراوە و وەزارەتی چوارەم کە وەزارەتی ژینگەیە تا ئێستا لەنێوان پارتی و یەکێتیدا گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت و لە دانیشتنی ئەمڕۆدا دەنگی لەسەر نادرێت.

جێی ئاماژەیە ئەمڕۆ پێنجشەممە محەمەد شیاع سودانی ناوی کاندیدەکانی پێشکەش بە پەرلەمانی عێراق کرد و بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ پەرلەماندا دەنگیان لەسەر بدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا