وتەبێژی حکومەت: لە پیرمام بە درۆن هێرشکرایە سەر هێزەکانی پێشمەرگە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، شەوی رابردوو (30-12-2023) بە دوو درۆنی خۆکوژیی هێرشکراوەتە سەر بارەگایەکی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە سنووری نێوان پیرمام – هەولێر.
وتەبێژی حکومەت ئەوەشی خستەڕوو، خۆشبەختانە زیانەکان تەنها ماددین و زیانی گیانی نەبووە.

تا ئێستا هیچ کەس و لایەنێک بەفەرمی بەرپرسیارییەتی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

لە پاش 17ـی تشرینی دووەم و راگەیاندنی ئۆپراسیۆنە زەمینییەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە لە فەڵەستین، هێرش و پەلامارەکانی گرووپە میلیشیاییەکانی عێراق بۆسەر بنکە و بارەگاکانی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان زیادیکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا