ترەمپ: دادوەر رێگەمان نادات سكاڵا تۆمار بكەین

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی ئەمریكا لەنوێترین تویتی خۆیدا رایگەیاند، دادوەر رێگریان لێدەكات سكاڵا لەسەر ساختەكاریەكانی هەڵبژاردن تۆمار بكەن.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە تویتەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، دادوەر بران كە دادوەرێكی ئەمریكییە رێگری لێكردون سكاڵا لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانەوە تۆمار بكەن، تەنانەت رێگەی نەداوە دۆسییە، یان بەڵگەكان پێشكەش بكەن.

هاوكات لە تویتەكەیدا ترەمپ سوپاسی مارك لڤینی رۆژنامەنوسی فۆكس نیوزی كردووە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی رەخنەی لەو دادوەرە ئەمریكییە گرتووە كە رێگەی بە سەرۆكی ئەمریكا نەداوە سكاڵا تۆمار بكات و ئەو دادوەرەی وەك بەشێك لە ساختەكاریەكانی هەڵبژاردنی ئەمریكا هەژماركردووە.

دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنی ئەمریكا جۆ بایدن كاندیدی دیموكراتەكان زۆرینەی دەنگەكانی بەدەستهێنا، بڕیارە لە ٢٠ی كانونی دووەمی ساڵی داهاتوو بەشێوەیەكی فەرمی پۆستی سەرۆكایەتی بگرێتەدەست، بەڵام تا ئێستا دۆناڵد ترەمپ دانی بە شكستەكەیدا نەناوە و بەدوای رێگایەكدا دەگەڕێت بۆ گۆڕینی ئەنجامەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا