دووەم ئەمریكی كە پزیشكە لە سوودان كوژرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریكا، كوژرانی هاووڵاتییەكی دیكەی ئەمەریكی لە سوودان پشتڕاستكردەوە.

جۆن كێربی، وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریكا رایگەیاند، دەتوانین ئەوە بڵێین كە هاووڵاتییەكی ئەمەریكی لە سوودان كوژراوەوە ئەمە دەبێتە دووەم ئەمەریكی كە بەهۆی ناكۆكییەكانی ناوخۆیی سوودان دەكوژرێت.

كێربی سەرەخۆشی لە خێزانی ئەو هاووڵاتییە ئەمەریكییە دەكات و رایدەگەیەنێت، حكومەتی سوودان و هێزی پشتیوانی خێرای ئەو وڵاتە بەرپرسن لە پاراستنی گیانی مەدەنیی و بیانییەكان.

جۆن كێربی هەروەها راشیگەیاند، كار دەكەین بۆ گواستنەوەی تەواوی ئەمەریكییەكانی سوودان، بەتایبەت ئەوانەی كە واشنتنییان ئاگاداركردووەتەوە و دەیانەوێت سوودان جێبهێڵن.

سەندیكای پزیشكانی سوودان لە میانەی راگەیەندراوێكدا ئاماژە بەوە دەكات، بوشرا ئابنۆڤ سلێمانی، كە پزیشكێكی ئەمەریكییە و لە خەرتوومی پایتەختی سوودان كوژراوە، كە پۆستی بەڕێوەبەری ناوخۆیی كۆمەڵەی پزیشكی سوودانی – ئەمەریكی هەبوو.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا