داهاتی هەشت مانگی رابردووی نەوتی عێراق ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی نیشتمانی عێراق ( سۆمۆ ) داهاتی هەشت مانگی رابردووی فرۆشی نەوتی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، ئامادەن نەوتی زیاتر رەوانەی ئەوروپا بكەن.

عەلا یاسری، بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی نیشتمانی (سۆمۆ ) بە میدیای فەرمیی عێراقی راگەیاند: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەكو كۆتایی مانگی ئاب، داهاتی دارایی عێراق لە فرۆشی نەوت نزیكەی 82 ملیار دۆلارە، بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیش كاریگەریی گەورەی هەبووە لەسەر زیادبوونی داهات.

عەلا یاسری روونیكردەوە، مانگی رابردوو، تێكڕای داهاتی فرۆشی نەوت نزیكەی 11 ملیار دۆلارە، داهاتی مانگی ئاب 10 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار بووە، ئەمەش بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت، كە لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا نرخی هەر بەرمیلێك نەوت بە 112 دۆلار، مانگی تەممووز بە 101 دۆلار و لە مانگی ئابیش بە 96 دۆلار بووە. دابەزینی نرخی نەوتیش چەندین هۆكاری هەیە، گرنگترینیان هەڵاوسانی ئابووری جیهان و داخستنەكانی چین بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا