هێزی دژە تیرۆی عێراق بەرەو ناسرییە دەجوڵێت

پۆڵەتیك پرێس:
هێزی دژەتیرۆری عێراق بەرەو شاری ناسرییە لەباشووری ئەو وڵاتە جوڵەی كردو ئامانجیش لەجوڵەپێكردنی هێزەكە، بۆ جێگیركردنی دۆخی ئەمنییە.

رۆژی شەممە 26ی ئەیلوول هێزێكی دژەتیرۆر، كە لەچەند ئۆتۆمبیلێك پێكهاتبوون، بەرەو شاری ناسرییە جوڵەیان پێكرا.

عەبدولرەحمان جبوری راوێژكاری مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبارەی جوڵەپێكردنی هێزی دژەتیرۆر لێدوانێكی رۆژنامەوانی بڵاوكردەوەو وتی: هێزەكە بۆ جێگیركردنی دۆخی ئەمنی ناسرییە جوڵەی پێكراوە.

عەبدولرەحمان جبوری وتیشی: كوشتنی هاووڵاتی عێراقی لەو شارە زۆر بووە، هەروەها ڕفاندن و سوتاندنی موڵكی گشتی هەیە، ناسریە یەكێكە لە شوێنە گەرمەكانی عێراق بۆ كاری گروپە چەكدارییەكان‌و دژە تیرۆر دەیەوێت كۆتایی بەو رەوشە بهێنێت.

ئەو رەتیكردەوە، كە مستەفا كازمی لەو كارەی هیچ ئەجێندایەكی سیاسی هەبێت‌و باسی لەوەش كردووە، كە هێزەكانی دژە تیرۆر كار دەكەن بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دۆخەكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا