سەرۆك كۆمار جەخت دەكاتەوە لەسەر گرنگی پشتیوانیكردن لە دامەزراوەكانی چاودێری

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆك كۆمار دكتۆر لەتیف جەمال رەشید، رۆژی یەكشەممە27_11_2022، لە كۆشكی بەغداد پێشوازیكرد لە ڕاڤێل یاسین خودەیر لێپرسراوی فەرمانگەی چاودێری دارایی.

لە میانی دیدارەكەدا، پێداچوونەوەكرا بە كارەكانی فەرمانگەی چاودێری دارایی و ئەو میكانیزمانەی كە لە وردبینی و چاودێریكردنی مامەڵە داراییەكاندا بەكارهێنراون كە دڵنیایی دەدەن لە پاراستنی پارە و سامانی گشتی.

سەرۆك كۆمار ئاماژەی كرد بۆ ئەوەی بەرنامەی حكومەت پێویستی بە هاوكاری و هەماهەنگیی هەموو لایەك هەیە بۆ بەگژاچونەوی گەندەڵی ئیداری و دارایی كە پێویستی بە كاری جددییە لە دیاریكردنی میكانیزمی پێویست بۆ گەیشتن بە ئامانجە خوازراوەكان و بەدیهێنانی ویستەكانی هاووڵاتیان.

سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لە پێویستی پاڵپشتیكردنی دەزگا و دامەزراوەكانی چاودێری لە وڵات بۆ دڵنیابوون لە پەرەپێدانی كارەكانیان و لابردنی لەو ئاستەنگانەی كە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە بۆ ئەوەی ئەو دامەزراوانە بتوانن ئەركەكانیان جێبەجێ بكەن و ئامانجەكانیان بەدیبێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا