ته‌نیا داهاتی نا نه‌وتی سلێمانی زیاتر له‌ 100 ملیار دیناره‌

پۆڵەتیك پرێس
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، ئاشكرانەكردنی داهاتی سلێمانی و ئەوەشی كە دەوترا كەس نازانێت داهاتی سلێمانی چەندە، وەڵامێكە بۆ ئەوانەی قسەیان لە سەرداهاتی سلێمانی دەكرد و دەركەوت قسەكانیان بەتاڵە.

رێكەوت زەكی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، ئەو وەڵامەی وەزیری دارایی كە دەڵێت، دەسەڵاتی ئاشكراكردنی داهاتی سنوری سلێمانی لای سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانە، دەرخەری ئەو راستییەیە كە داهاتەكە دەچێتەوە خەزێنەی وەزارەتی دارایی، ئەگەر كەمبوایە وەزیری دارایی نەیدەوت ئاشكراكردنی بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا لەدەسەڵاتی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیراندایه‌.

وتیشی:”نوسراوەكەی وەزیری دارایی ئەوە دەردەخات كابینەی نۆ مەركەزییە و هەموو دەسەڵاتەكان لەلایەن سەرۆكی حكومەتەوە قۆرخكراوه‌، پاكێجی لامەركەزیش لەناو كابینەی نۆ دا تەنها نوسراوی سەركاغەزە و هیچی جێبەجێنەكراوە”.

رێكەوت زەكی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، شەڕی گەندەڵی و قاچاخچێتی و بەهەدەردان، بەشاردنەوەی داتاو زانیارییەكان ناكرێت، چونكه‌ شاردنەوەیان دەبێتە هۆی پاڵپشتیكردنی هەنگاوی زیاتری قاچاخچێتی و بەدەردان و گه‌نده‌ڵی زیاتر دەكات.

له‌باره‌ی داهاتی پارێزگای سلێمانی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌ن ئاشكرایكرد، لەكاتی ئاسایدا داهاتی ناوخۆیی لە سنوری سلێمانی نزیكەی 100 ملیار دینارە و لەو رێژەیەش 35 ملیاری بۆ پڕۆژەكان خەرجدەكرێت، ئەوەی دەمێنێتەوە حكومەت بۆ موچە بەكاریهێناوە.

رێكەوت زەكی باسی لەوەشكرد:”ئەوانەی باسی داهاتی سلێمانی دەكەن با بڕۆن لەداهاتی سنوری دهۆك بكۆڵنەوە چونكە داهاتی سلێمانی دیارە، بەڵام داهاتی گومرگی ئیبراهیم خەلیل و فرۆشتی زۆری رێژەی نەوتی سنوری دهۆك نادیارە، سەرەڕەی هەبوونی ئەو داهاتە زۆرە بەڵام رێژەی بێكاری لەپارێزگای دهۆك لەپلەی یەكەمدایەو ئەوەش مەترسیداره‌”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا