پەیامێک لە هێزەکانی کۆماندۆی کوردستانەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان پەیامێکیان بەبۆنەی تێپەڕبوونی 33 ساڵ بەسەر یادی راپەڕینی گەلی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و لە دەقەکەیدا هاتووە، لەم یادە پڕ شكۆییەدا بە شانازییەوە دەست لەسەر دڵمان دادەنێن و درود بۆ ڕۆحی پیرۆزی شەهیدان دەنێرین، كە بۆ پاراستنی ئەم خاكە “كاروانی شەهیدان” لە ئێستا و بۆ داهاتووش بەردەوامی هەیە، مێژوو ئەوەی سەلماندووە گەلی كورد بۆ دۆزە ڕەواكەی سەدان ساڵە بە شانازییەوە خوێنی بۆ دەڕێژێت”.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، کۆماندۆی کوردستان “جارێكی دیكە پەیمان دووپات دەكەینەوە، كە درێژە پێدەری ئەو كاروانە بین، بۆ پاراستنی خاكی پیرۆزی كوردستان، لە هەر دەست و تاقم و گروپێك، كە بیانەوێ دەستكەوتەكانی ئەم گەلە لەناو بەرن، بە ڕۆحێكی پێشمەرگە ئاسا و بەهەموو توانامانەوە پارێزگاری لە خاك و نیشتمان دەكەین”.

دەقی پەیامەکەی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان:

ڕاپەڕینی كوردان لە هەمووان پیرۆز …
بەبۆنەی تێپەڕبوونی ۳۳ ساڵ بەسەر ڕاپەڕینە مەزنەكەی گەلی كوردستان پیرۆزبایی لە دایك و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و تەواوی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەكەین.
ڕۆژی 5/3/1991 ڕۆژێكی مێژووییە لەخەباتی گەلی كورد، بۆیە لەم یادە پڕ شكۆییەدا بە شانازییەوە دەست لەسەر دڵمان دادەنێن و درود بۆ ڕۆحی پیرۆزی شەهیدان دەنێرین، كە بۆ پاراستنی ئەم خاكە “كاروانی شەهیدان” لە ئێستا و بۆ داهاتووش بەردەوامی هەیە، مێژوو ئەوەی سەلماندووە گەلی كورد بۆ دۆزە ڕەواكەی سەدان ساڵە بە شانازییەوە خوێنی بۆ دەڕێژێت.
لە دوای ڕاپەڕین و بە ئێستاشەوە ڕەخنە و گلەیی و گازندەكان زۆرن، بەڵام دڵنیاین نەوە لە دوای نەوە بە شانازییەوە لاپەرەكانی ئەم مێژووە پرشنگدارە هەڵدەدەنەوە،كە بۆ هەتا هەتایە لە دیرۆكی سەروەرییەكانی ئەم گەلە دەمێنێتەوە،بەپشتیوانی خوا و گەل و پێشمەرگە قارەكانەكانمان لاپەرەكانی مێژوومان پڕن لە سەروەری و نەبەردی، ئەم ڕێگەیەش بەردەوامی دەبێت .
“كوڕانی كۆماندۆ” جارێكی دیكە پەیمان دووپات دەكەینەوە، كە درێژە پێدەری ئەو كاروانە بین، بۆ پاراستنی خاكی پیرۆزی كوردستان، لە هەر دەست و تاقم و گروپێك، كە بیانەوێ دەستكەوتەكانی ئەم گەلە لەناو بەرن، بە ڕۆحێكی پێشمەرگە ئاسا و بەهەموو توانامانەوە پارێزگاری لە خاك و نیشتمان دەكەین .
ڕاگەیاندنی فەرماندەیی هێزەكانی کۆماندۆی كوردستان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا