موچەی لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە بەبێ لێبڕین دابەش دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس:
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم ئاشكرایكرد، موچەی لیوا هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە بەبێ لێبڕین دابەش دەكرێت.

سەرچاوەكە ئاشكراشیكرد، لیوا هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە بریتین لە 14 لیوا لەم مانگەوە بەبێ لێبڕین و بە موچەی 100% دابەشدەكرێت.

سەرچاوەكە باسی لەوەش كرد، هۆكاری دواكەوتنی موچەی لیواكانیش، كە بڕیاربوو رۆژی یەك شەممە 24 كانوونی دووەم دابەش بكرێت پەیوەندی بەو بابەتەوە هەبووە.

سەرچاوەكەی وەزارەتی پێشمەرگە وتیشی: وەزارەتی پێشمەرگە لەڕێگەی ئەو هاوكارییەی هاوپەیمانان پێشكەشی وەزارەتەكەی دەكەن، سیستمی موچەی بەو شێوەیە لێكردووەو دەتوانێت بەبێ لێبڕین موچە دابەشبكات.

لە كۆی 16 لیوای وەزارەتی پێشمەگەر 14 لیوایان هاوبەشن و بڕیارەكەی وەزارەتی پێشمەرگەش تەنیا ئەو لیوایانە دەگرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا