عێراق چەندین هەوڵی خۆكوژی پوچەڵ دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

سەركردایەتی پرۆسە هاوبەشەكانی عێراق ئاشكرایدەكات، لەماوەی رابردودا چەندین هەوڵی كاری تیرۆرستی خۆكوژیان پوچەڵ كردووەتەوە.

تەحسین خەفاجی وتەبێژی سەركردایەتی پرۆسە هاوبەشەكان رایگەیاند، كاری تایبەت و زانیاری زۆر ورد و مەترسیدار دژی رێكخراوی داعش هەن، پرۆسەكانی ڕاوەدونان و بەئامانجگرتنی ئامانجەكان زۆر وردن.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی هەوڵەكانی ئەوانەوە ژمارەیەكی زۆر كردەوەی تیرۆریستی خۆكوژی وەستێنراون، بۆ داهاتوش بەهەمانشێوە كار لەسەر رێگری لە روودانی رووداوەكان دەكەن.

سەرەڕای راگەیاندنی سەركەوتنی حكومەتی عێراق بەسەر چەكدارانی داعشدا، بەڵام هێشتا شانە نوستووەكانی ئەو رێكخراوە بەردەوامن لە هێرش و پەلامارەكانیان بۆ سەر هاوڵاتیان و هێزە ئەمنییەكان.

لەئێستاشدا سوپای عێراق بەچەندین شێوە لە هەوڵی دەستگیركردن و راوەدونانی سەركردەو ئەندام و لایەنگرانی ئەو رێكخراوەدایە تاوەكو رێگری لە مەترسییەكانیان بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا