پەرلەمانتارێك: بانكی ناوەند بەنیاز نییە نرخی دۆلار دابەزێنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكرای دەكات بانكی ناوەندی بەنیازنیە گۆڕانكاری لە بەهای دۆلاردا بكات.

د. نەرمین معروف غفور ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: چەند رۆژێك لەمەوبەر وەك لیژنەی دارایی پەرلەمان ، پرسیارمان لە پارێزگاری بانكی ناوەندی كرد سەبارەت بە دەنگۆی دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار، لە وەڵامدا كە لەدووتوێی راپۆرتێكدا ناردوویانە بانكی ناوەندی جەختدەكاتەوە كە بە نیاز نییە گۆڕانكاری لە بەهای دۆلاردا بكات لەبەر چەند هۆكارێك:

– نرخی ئێستای دۆلار كۆمەڵێك دەرەنجامی پۆزەتیڤی هەبووە و تارادەیەكی باش كورتهێنانی لە بودجەی حكومەت كەمكردۆتەوە وێڕای ئەوەی حكومەت لەو رێگەیەوە توانیویەتی بەشێك لە قەرزە ناوخۆیی و دەرەكییەكانیشی بداتەوە.

– گۆڕانكاریكردن لە نرخی دۆلار لە ماوەی لێك نزیكدا ناجێگیری دروستدەكات لە بازاڕی دراو و دەبێتە مایەی بێ متمانەیی بە دینار و دروستكردنی كاریگەریی خراپ لەسەر چالاكی ئابووری و رەوشی وەبەرهێنان و زیادبوونی چالاكی مچاربە بە دراو.

– دابەزاندنی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بۆ بەهێزكردنی توانای كێبڕكێی بەرهەمی خۆماڵی و كەمكردنەوەی خواستە لەسەر هاوردەی بیانی.

سەبارەت بە كاریگەرییە خراپەكانی نرخی ئیستای دۆلار لەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵك بەتایبەت بۆ كەمدرامەتەكان، بانكی ناوەند پێی وایە دەكرێت حكومەت لەرێگەی بەخشینی كۆمەك و هاوكاریی بۆ ئەو توێژانە وە هەروەها لەرێگەی باشتركردنی كۆبۆنی خۆراك كاربكات بۆ كەمكردنەوەی لێكەوتەكانی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار نەك گێڕانەوەی بۆ نرخە كۆنەكەی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا