پۆڵەتیك پرێس
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت ” دوای ئەوەی یاسای بودجە لە رۆژنامەی وەقائیع بڵاو دەكرێتەوە حكومەت دەست بە جێبەجێكردنی دەكات.
لە كۆتای مانگی ئادار پەرلەمانی عێراق پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ی پەسەندكرد، كە لە ٥٨ ماددە پێكهاتبوو، ئێستاش چاوەڕوانی دەركردنی بڕیار و رێنمای وەزراتی دارای دەكرێت بۆ ئەوەی حكومەت كار بە یاساكە بكات.
شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: “لە ئێستادا وەزارەتی دارایی عێراق سەرقاڵی دەركردنی بڕیار و رێنمایە بۆ جێبەجێكردنی یاسای بودجە، چاوەڕواندەكرێت تا كۆتای ئەم مانگە یەكەم بەشە پشكی هەرێم لە یاسا بودجەی 2021ی عێراق بنێردرێت”.
وتیشی “ئەوەندەی زانیاریم هەیە بەمنزیكانە وەفدێكی هونەری لەهەرێمەوە دەچنەوە بەغدا بۆ ڕێككەوتن لەسەر میكانیزمی جێبەجێكردنی یاساكە و ناردنی پشكی هەرێم”.