رووداوێكی سەختی هاتووچۆ لە شاخی بەرانان گیانلەدەستدانی شەش كەسی لێكەوتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆوە لەنێوان بارهەڵگرێك و نیسان سەنیەكدا لە رێگای شاخی بەرانان شەش هاووڵاتی گیانیان لە دەستدا، كە ئەندامی یەك خێزانن و تەنها منداڵێكی یەك ساڵان رزگاری بووە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاند؛ بارهەڵگرەكە كەوتوە بەسەر ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان سەنی و پێنج بۆ شەش سەرنشین لەنێو ئۆتۆمبێلەكەدا بون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی دەربەندیخان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك رایگەیاند، ئەو كەسانەی لە رووداوەكەدا گیانیان لە دەستداوە، ئەندامی یەك خێزانن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئێستا تیمەكانیان لەگەڵ هێزەكانی تر لە هەوڵی دەرهێنانەوەی تەرمی ئەو كەسانەدان كە كەوتووەنەتە ژێر بارهەڵگرەكەوە.

رێگای شاخی بەرانان ماوەی دوو رۆژە وەكو جێگرەوە تونێلی دەربەندیخان بەكاردەهێنرێت بەهۆی ئەوەی رێگای تونێلەكە قیرتاو دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا