وەزارەتی بەرگری توركیا كوژرانی دوو سەربازی وڵاتەكەی راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بەرگری توركیا رایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنی چنگ_قوفڵی توركیا دژی چەكدارانی پەكەكە و هێزەكانی سووریای دیموكرات لە سنوورەكانی عێراق و سووریا بەڕێوەدەچن، دوو سەربازی توركیا كوژران و سێی دیكەش بریندارن.

وەزارەتی بەرگری توركیا بڵاویكردووەتەوە‌، لە ئاكامی ئۆپراسیۆنی چنگ_قفڵ لەسەر سنووری نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا، دوو سەربازی توركیا كوژران و سێی دیكەش بریندارن.

دوێنێ وەزارەتی بەرگری توركیا لە راگەیەندراوێكدا ناسنامەی سێ سەربازی ئاشكراكرد، كە لە شەڕی پەكەكە لە ناوچەی زاپ كوژراون.

بەگوێرەی ناسنامەكان یەكێك لە سەربازە كوژراوەكانی توركیا ئەفسەر بووە.

وەك لە راگەیەندراوی وەزارەتی بەرگری توركیا هاتبوو، كوژرانی ئەو سێ سەربازە بەهۆی هێرشی گەریلاكانی پەكەكە بووە بۆ سەر هێزەكانیان، هاوكات سەربازێكی دیكەشیان برینداربووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا