تەقینەوەیەک لە هەرێمی قەرەباخ 290 کەسی کردە قوربانی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەسەڵاتدارانی ئەرمینیا دەڵێن، بەهۆی تەقینەوەیەک لە هەرێمی ناگۆرنۆ قەرەباخی سەر بە دەوڵەتی ئازەربایجان، لانیکەم 20 کەس کوژراون و 200ی دیکەش بریندار بوون.

تەقینەوەکە لە درەنگانی شەوی رابردوو لە کۆگایەکی سووتەمەنی هەرێمەکە روویداوە و تا ئێستا نازاندرێت هۆکارەکەی چیە. بەپێی ووتەی بەرپرسانی ئەرمەنی، بەشێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە گواستراونەتەوە بۆ ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی یەریڤان.

تەقینەوەکە لە کاتێکدایە، ماوەی چەند هەفتەیەکە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان لەسەر هەرێمی ناگۆرنۆ قەرەباخ، دەستی پێ کردووەتەوە.
هەرێمەکە دەکەوێتە نێوانی هەردوو وڵات و بەردەوام شوێنی رووبەڕووبونەوەی سەربازیی و پێکدادانەکانی نێوان هەردوو وڵاتە.
بە ووتەی دەسەڵاتدارانی ئەرمەنستان، نزیکەی 120 هەزار هاوڵاتی ئەرمەنی لەو هەرێمە دەژین. بەشێک لەوانە لە ئێستادا کۆچ دەکەن بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەرمینیا، کە بە ووتەی خۆیان، لەوە دەترسن لەلایەن سوپای ئازەربایجانەوە، رووبەڕووی هەڕەشەی پاکتاوی رەگەزیی ببنەوە.

هەردوو ووڵات لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی رابردووەو بەتایبەتی دوای رووخانی دەسەڵاتی یەکێتی سۆڤیەت، کێشەو ناکۆکی لەنێوانیاندا لەسەر هەرێمی قەرەباخ درووستبووە. تا ئێستاش بە فەرمی سێ جار چوونەتە شەڕەوە دژ بە یەکدی و دەیان هەزار سەربازیان لە یەک کوشتووە.

ناگۆرنۆ قەرەباخ – ناوچەیەکی شاخاوییە لە باشووری قەوقاز – لە ئاستی نێودەوڵەتیدا وەک بەشێک لە ئازەربایجان ناسراوە، بەڵام ماوەی سێ دەیە لەلایەن ئەرمەنییە نەتەوەییەکانەوە کۆنترۆڵکراوە.
ناوچەکە لەلایەن ئەرمینیاوە دەپارێزرێت، بەڵام رووسیای هاوپەیمانی ئەرمینیا، چەند ساڵێکە سەدان سەربازی لەو هەرێمە جێگیرکردووە.

هەفتەی رابردوو لە ئۆپراسیۆنی “دژی تیرۆر”ـی ئازەربایجان، سوپای ئەو وڵاتە هێرشێکی بۆسەر ناوچەکانی ئەو هەرێمە دەستپێکرد و لە ئەنجامدا 5 نێردەی تایبەتی رووسی بۆ پاراستنی ئاشتی لە ناوچەکە و 200 سەرباز و هاوڵاتی مەدەنی ئازەری و ئەرمەنی کوژران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا