ستران عەبدوڵا: بۆ بەركەوتەی یەكێتی لە حكومەتی عێراق روومان لە سوودانیە نەك پارتی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ستران عەبدوڵڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند بۆ مەسەلەی بەركەوتنی وەزارەتەكان لە حكومەتی عیراقدا ئێمە روومان لە محەمەد شیاع سودانییە لە وەرگرتنی بەركەوتەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، روومان لە پارتی دیموكراتی كوردستان نییە، خۆ ئەم حكومەتە حكومەتی پارتی نییە، داوای وەزارەتی لێ بكەین، ئەم حكومەتە بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانییە.

ستران عەبدوڵلا لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی ئاسمانی كەركوك روونیكردەوە كە بەشێكی زۆری پرۆسەی سیاسی لە عیراقدا لەسەر دوو بنەمایە، هەم لەسەر دەنگ و هەم لەسەر سەنگ، واتە هەم لەسەر ژمارەی كورسییەكان و هەم لەسەر سەنگی سیاسی لایەنە سیاسییەكانیش.

وتیشی: بەگوێرەی ئەو بەركەوتنانە بێگومان چوار وەزارەت بەر كورد دەكەوێت و لەناو كوردیشدا وەكو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێمان وایە دوو وەزارەت شایستەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە.

ستران عەبدوڵڵا ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە قسە و قسەڵۆك زۆرە وەكو چۆن لە مەسەلەی سەرۆكایەتی كۆماردا هەمان ئەو گەڤكردن و خۆگیڤكردنەوە هەبوو، بەڵام سەرەنجام پۆستەكە بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان یەكلایی بووەوە، پێمان وایە بۆ مەسەلەی بەركەوتەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە وەزارەتەكانیشدا سەركەوتوو دەبین.

تەئكیدیشی كردەوە كە لە وەرگرتنی كۆی بەركەوتەی كورد لەم حكومەتە یان وەرگرتنی ئەم چوار وەزارەتە پێكەوە بووینایە ئەوە داخوازییەكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو خوا ئەوانە بگرێت كە جێبەجێیان نەكرد.

راشیگەیاند كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەم بوارەدا خۆی بە كەمتەرخەم و نازانێت، بۆیە ئێمە لە بەركەوتەكەی خۆمان روومان لە سەرۆكی حكومەتە روومان لەدەستی دووەم نییە، بۆچی وەزارەت لە لە پارتی وەربگرین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا