ستران عەبدوڵڵا: شێوەی حوكمڕانیكردن لە كوردستان لە رێگای خۆی لایداوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، حكومڕانی لە رێگای خۆی لایداوە و ناعەدالەتی هەیە، بۆیە بارودۆخی كوردستان ناجۆرە.

ستران عەبدوڵڵا، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ناعەدالەتییەك لە كوردستان هەیە كە پێمان دەڵێت، شێوەی حوكمڕانیكردن لە كوردستان لە رێگای خۆی لایداوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، باشترین رێگا بۆ هەرێمی كوردستان، عێراقە و پێویستە هەر رێككەوتنێك هەبێت جێبەجێ بكرێت.
دەربارەی پەیوەندییەكانی حزبەكەی لەگەڵ پارتی دەڵێت، كێشەی شەخسیمان نییە و پەیوەندیی نێوان یەكێتی و پارتی لە دۆخی متبوندایە.

هەروەها ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی رەتیدەكاتەوە، لە ئێستادا كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی لە ئارادابێت.

دەربارەی دەنگۆی سەردانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم بۆ توركیا، ستران عەبدوڵڵا، جەختی لەوەكردەوە، كە قوباد تاڵەبانی لە بەغدابووە و نەیبستووە كە سەردانی توركیای كردبێت و خۆیشی بە رەسمی هیچی نەوتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا