پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە دادگای باڵای فیدڕاڵی لەبارەی داوایەکەوە کۆدەبێتەوە کە دژی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و وەزیری دارایی هەرێم بەرزکراوەتەوە.
لە کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی دادگای باڵای فیدڕاڵیدا هاتووە، “لەلایەن ئەحمەد عەلی سادق و کۆمەڵەکەیەوە داوایەک دژی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی بەرزکراوەتەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو، “داواکە تانەدانە لە یاسای خانەنشینی یەکگرتووی ژمارە 27ی ساڵی 2006ی ڕەتکراوە و پابەندکردنیانە بە کارکردن بە یاسای ژمارە 9ی ساڵی 2014 لە سەرجەم شوێنەکانی هەرێمی کوردستان”.