حكومەتی عێراق 150 ملیار دینار بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان تەرخان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە راسپاردنی وەزارەتی دارایی عێراق تاوەكو بڕی 150 ملیار دینار بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دابینبكات.

رۆژی سێشەممە 2_5_2023، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و دواتر لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، وەزارەتی دارایی عێراق راسپێردراوە تاوەكو بڕی 150 ملیار دینار بۆ پرۆسەی هەڵبژرادنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دابینبكات.

ئەمەش لە داوای ئەوەدێت، پاش ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٩ هاوڵاتییانی عێراق خۆپیشادانیان كرد و داوای گۆڕینی سیستمی حكومڕانیان كرد، هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، بەڵام هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بەڕێوەنەچوو.

بەپێی پرۆژە یاسایەك كە تایبەتە بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەكەوێتە مانگی كانوونی یەكەمی ئەمساڵ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا