مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه‌

پۆڵەتیك پرێس
ئەمڕۆ شەممە مەکتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە شاری سلێمانی کۆدەبێتەوە و لەكۆبونەوەكەدا لەسەرچەند تەوەرێک گفتوگۆ دەکرێت، لەوانە بابەتی لامەرکەزی و پەیوەندیەکانی یەكێتی لەگەڵ پارتی.

بەپێی زانیارییەكانی پۆڵەتیك پرێس كۆبونەوەکە بەسەرۆکایەتی لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكانی یەكێتی بەڕێوەدەچێت.

کۆبونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەکاتێکدایە گرژییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی رۆژ دوای ڕۆژ روویان لەزیاد بوون كردووە و لەسەر دۆسیەی هێرشكردنە سەر غالب محه‌مه‌د، پەرلەمانتاری عێراقیش، لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەكرد، “دەستوەردان لەكاروباری دادگاكاندا هەیەو داوای ئەوەكراوە ئەو سێ كەسە ئازادبكرێن، كە لەسەر دۆسیەی غالب محەمەد دەستگیركرابوون”.

هاوسەرۆكی یەكێتی لەپەیامەكەیدا وتی:”سەرۆكی حكومەت لێرەوە پێت دەڵێم تۆ بە تەواوەتی متمانەت لەدەستداوە ئەگینا ئەمەت قبوڵ نەدەكرد”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا