فراكسیۆنی كۆمەڵ بۆ مەسرور بارزانی: دەست لەكاربكێشنەوە

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەرلەمانی كوردستان لە نێو هۆڵی پەرلەمان بە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی راگەیاند، ئەگەر ناتوانن كێشەكان چارەسەر بكەن دەستلەكاربكێشنەوە.

عەبدولستار مەجید سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لەكاتی ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بەوەكرد، حكومەتێك نەتوانێت لەكاتی خۆیدا موچە بدات و توانای ئەوەی نەبێت خاڵە سنورییەكان كۆنترۆڵ بكات، با دەستلەكاربكێشێتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر حكومەت نەتوانێت دەرچوانی زانكۆ دابمەزرێنێت و موچەی بندیوار ببڕێت هەروەها نەتوانێت سنووری خۆی بپارێزێت با دەستلەكاربكێشێتەوە‌و بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەختە بدرێت و كەسانی دیكە كاروباری حكومڕانی بگرنەدەست.

لە وەڵامیشدا مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت رایگەیاند، ئەوانەی ئەو قسانە دەكەن ئۆپۆزسیۆنن و لە بنەڕەتەوە دەیانەوێت حكومەت شكست بهێنێت، وتیشی، “خەڵك بەهەڵبژاردن ئێمەی هەڵبژاردووە، هەركات هەڵبژاردن كرایەوە ئێوە كار بكەن بۆ ئەوەی خەڵك دەنگی زیاتر بەئێوە بدات”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا