بەهۆی نەناردنی پشكی بودجەی هەرێم لە دادگای فیدراڵی سكاڵا دژی حكومەتی عێراق تۆماردەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزەرێك لە دادگای باڵای فیدراڵی سكاڵایەك لە دژی جێبەجێنەكردنی مادەیەكی یاسای بودجەی گشتیی عێراق تۆمار دەكات كە تایبەتە پشكی بودجەی هەرێمی كوردستان.

رۆژی دووشەممە، 8ی كانوونی دووەمی 2024، پارێزەر ئازاد دۆسكی، رایگەیاند: لە دادگای باڵای فیدراڵی سكاڵایەك لەبارەی مادەی 12ی یاسای بودجەی گشتی تۆمار دەكات كە تایبەتە بە پشكی هەرێمی كوردستان.

ئازاد دۆسكی وتی: سكاڵاكە لەسەر ئەو بنەمایەیە كە نەناردنی پشكی هەرێمی كوردستان لە دژی بڕگە دووی مادەی 121ی دەستووری عێراقە، كە دەڵێت پێویستە داهاتی عێراق بەشێوەیەكی دادپەروەرانە دابەش بكرێت بەسەر هەرێم و پارێزگاكاندا.

لە بڕگە سێی مادەی 121ی دەستووردا هاتووە، دەبێت پشكێكی دادپەروەرانە لە داهاتەكاتە فیدراڵییەكان تەرخان بكرێت بۆ هەرێم و پارێزگاكان لەپای بارگرانی سەرشان و بەرپرسیاریێتییەكانی هەرێم و پارێزگاكان، بە لە بەرچاوگرتنی داهات و پێداوستییەكان و ژمارەی دانیشتووانیان.

ئەو پارێزەرە ئاماژەی بەوەدا، كۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە دادگای باڵای فیدراڵی بە فەرمی سكاڵاكە تۆمار دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا