شاندێکی سەربازی هەنگاریا سەردانی گەرمیان دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شاندێکی سیاسی و سەربازی هەنگاریا سەردانی گەرمیانی کرد و لەگەڵ سەرکردایەتی پێشمەرگەی ناوچەی گەرمیان کۆبووەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، شاندێکی سیاسی و سەربازی هەنگاریا بە سەرکردایەتی کونسوڵی وڵاتەکە لە هەرێمی کوردستان سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد و لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی پێشمەرگەی ئەو ناوچەیە کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر میکانیزمەکانی کاری هاوبەش کرا بۆ روبەڕوبوونەوەی مەترسییەکانی داعش لەو ناوچانەی دەکەونە چوارچێوەی ئیدارەی گەرمیانەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەم دواییانەدا هێرشەکانی چەکدارانی داعش روویان لەزیادبوون کرد، بەتایبەتی لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنییان تێدایە و دەکەونە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا